MILE – ڕێکخراوی ناحکومی ژینگەیی | عێراق لە بارەگای سەرەکی CCAC-UNEP لە پاریس: بەرەوپێشبردنی بەڕێوەبردنی پاشەڕۆ و کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان لە عێراق.

لە میانی هەفتەی کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی MILE، بەڕێز عیسام غەریب لەگەڵ تیمی (CCAC-UNEP) لە پاریس کۆبووەوە، لە نێویاندا بەڕێوەبەری بەرنامە کامیل تاهۆن و ستافی سەرەکیی CCAC. گفتوگۆکان تیشکیان خستە سەر:

  • بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکانی بەڕێوەبردنی پاشماوە لە عێراق.
  • ئاڵەنگارییەکان و دەرئەنجامەکان دەربارەی دەردانی گازی میسان و کاربۆنی ڕەش.
  • هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ژینگە و ڕاوێژکارانی CCAC لە بەغدا.
  • پێشنیارە سەرەکییەکان بۆ پشتگیریکردنی NDCی عێراق و کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمخانەییەکان (GHG) لە کەرتی پاشماوەوە.

ڕێکخراوی MILE وەک هەمیشە پابەندە بە هەنگاوەکانی پاراستنی کەشوهەوا، کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان، و بەهێزکردنی هاوبەشییەکان لەپێناو عێراقێکی بەردەوامتردا.

MILE – ڕێکخراوی ناحکومی ژینگەیی | عێراق لە بارەگای سەرەکی CCAC-UNEP لە پاریس: بەرەوپێشبردنی بەڕێوەبردنی پاشەڕۆ و کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان لە عێراق.