بەرەوپێشبردنی هەنگاوەکانی کەشوهەوا لە عێراق

لە ١٣ی کانوونی دووەمدا، تیمی ڕێکخراوی MILE کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەولێر ئەنجامدا. ە میانی کۆبوونەوەکەدا، نوێترین زانیاریمان خستەڕوو سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی پڕۆژەی بەڕێوەبردنی پاشماوەمان، کە لەلایەن (CCAC-UNEP)ەوە پارەدار دەکرێت، هەروەها هەنگاوەکانی داهاتوومان لە پلانی کارماندا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ تاوتوێ کرد. هەروەها بەدواداچوونمان بۆ دەرفەتەکانی هەماهەنگیی داهاتوو کرد، بەتایبەتی بە تیشکخستنە سەر دەستپێشخەرییەکانی پەرەپێدانی تواناکان بۆ پشتگیریکردن و پێدانی توانا بە ستافە نوێیەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گۆڕانی کەشوهەوا. پێکەوە، ئێمە پابەندین بە دروستکردنی گۆڕانکاریی کاریگەر و هاندانی کارە ژینگەییە بەردەوامەکان لە عێراقدا.

بەرەوپێشبردنی هەنگاوەکانی کەشوهەوا لە عێراق