هێزی بەکارخستنی زانیاری بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون بە پاشماوە تەقەمەنییەکان بە شێوەیەکی کارا

پڕۆگرامی کاری مین

ڕێکخراوی MILE لە ڕیزی پێشەوەی گۆڕانکاریکردندایە لە ‘کاروباری مین’ لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ستراتیژییانەی بەڕێوەبردنی زانیارییەوە. لەم دواییانەدا و لە میانی پێشکەشکردنێکدا بۆ ستافی فەرمانگەی کاروباری مین (DMA) لە بەغدا، جەختمان لەسەر هێزی بەکارخستن و سوودوەرگرتن لە زانیارییەکان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی ناوچە پیسبووەکان (بە تەقەمەنی) بە شێوەیەکی کارا.
خاڵی سەرەکی چییە؟ سوودوەرگرتنە لە تەکنەلۆجیای هەستکردن لە دوورەوە (Remote Sensing) بۆ دەستنیشانکردنی چالاکییە مرۆییەکان لە ناوەوە و دەوروبەری ئەو ناوچانەی کە گومانی مەترسییان لێ دەکرێت. جەختکردنەوەی ئێمە لەسەر بەکارهێنان و گونجاندنی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە گەورەیەی کە بریتییە لە کەمکردنەوەی ناوچە پیسبووەکان بە خێرایی و کاراییەکی زیاترەوە.
ئەم پێشکەشکردنە شارەزایی و لێهاتوویی ڕێکخراوی MILEی خستەڕوو لە جێبەجێکردنی ڕێکارە داهێنەرانەکان، کە دەرئەنجامی کاریگەریان دەبێت لە بوارەکانی مین لابردن و کەمکردنەوەی مەترسییە ژینگەییەکاند

هێزی بەکارخستنی زانیاری بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون بە پاشماوە تەقەمەنییەکان بە شێوەیەکی کارا