پەرەپێدانی تواناکانی ستافی فەرمانگەی تەکنیکی لە وەزارەتی ژینگە لە بەغدا
پاڵپشتیکردنی بەڕێوەبردنی زانیاری
چەند دانیشتنێکی تایبەت بە بنیاتنان و پەرەپێدانی تواناکان بۆ ستافی وەزارەتی ژینگە ڕێکخرا، کە تیشکیان دەخستە سەر بەرەوپێشبردنی تواناکانیان لە بواری نەخشەسازی و شیکردنەوەی زانیارییەکان.
ئامانج لەم کارە، پێدانی توانای پێویست بوو بە کارمەندانی وەزارەت بەو کارامەییانەی کە پێویستن بۆ شیکردنەوە و خستنەڕووی بینراوی زانیارییەکان بە شێوەیەکی شارەزایانە، ئەوەش لە ڕێگەی سوودوەرگرتن لە تەکنیکە نوێیەکانی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان (GIS) .ئەمەش لە دەرئەنجامدا هاندەر دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەکانی بڕیاردان لە ڕێگەی ئاسانکاریی دەستڕاگەیشتن بە داتای پەیوەندیدار و بەنرخ، لەگەڵ نەخشە ئامارییەکان.