بەم دواییانە دەرفەتێکی بەنرخمان بۆ ڕەخسا تا بەشداری بکەین لە وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکانی دارایی، کە لەلایەن ڕێکخراوی (The HALO Trust)ەوە سەرپەرشتی دەکرا وەک بەشێک لە پڕۆژەی سێیەمی کاروباری مین و تەقەمەنییە هێشووییەکان (MACM III)، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی شانشینی هۆڵەنداوە هاوکاری دارایی کراوە.

دانیشتنەکان تیشکیان خستە سەر بەهێزکردنی سیستەمە بنەڕەتییەکانمان، بە لەخۆگرتنی بەڕێوەبردنی دارایی، پابەندبوون، کڕین (تەداروکات)، ئامادەکردنی ڕاپۆرت، و کۆنتڕۆڵی ناوخۆیی. بۆ تیمی ڕێکخراوی MILE، ئەمە دەرفەتێکی ناوازە بوو بۆ یەکخستنی پرۆسە داراییە سەرەکییەکان، پێداچوونەوە بە وانە وەرگیراوەکاندا، و داڕشتنی پلانێکی کاری ڕوون لەپێناو بەدەستهێنانی کارایی و لێپرسینەوەی زیاتر.

سوپاسێکی گەورە بۆ ڕێکخراوی (HALO Trust) بۆ بەردەوامیی وەبەرهێنانیان لە تواناکانی ناوخۆدا. ئێمە بە پەرۆشەوە دەڕوانینە جێبەجێکردنی ئەم زانیارییانە بۆ ئەوەی زیاتر ئاستی کارکردنی دارایی و ئۆپەراسیۆنیی خۆمان بەرز بکەینەوە!