لە ٥ تا ٦ی ئاب، ڕێکخراوی MILE بۆ پاراستنی ژینگە خولێکی ڕاهێنانی بۆ پەرەپێدانی تواناکان لە هەولێر ئەنجامدا، کە تیشکی خستە سەر بەڕێوەبردنی زانیاری، سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان (GIS)، شیکردنەوەی داتا (Data Visualization).
خۆشحاڵ بووین بە بەڕێوەبردنی ئەم وۆرکشۆپە بۆ بەشداربووان لە دەزگای کاروباری مینی هەرێمی کوردستان (IKMAA)، شانبەشانی ڕێکخراوەکانی (IHSCO)، (SHO)، Basra ، Bustan ، (Al-Atheer)، Sport Spirit (SSO ، Dar Al-Salam .
دانیشتنەکان چەندین ئامرازی کرداری و سەرچاوە کراوەیان بۆ ڕێکخراوە ناوخۆییەکان دابینکرد بە مەبەستی:
بەڕێوەبردنی سوڕی زانیارییەکان بە شێوەیەکی کارا.
نەخشەسازیی چالاکییە ئۆپەراسیۆنییەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی سەکۆکانی (GIS)ەوە.
پەرەپێدانی داشبۆردی پشتبەستوو بە بەڵگە بۆ دروستکردنی بڕیاری پشتبەستوو بە داتا.
ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە هاوبەشییە بەردەوامەکەمان لەگەڵ ڕێکخراوی (The HALO Trust) لە چوارچێوەی بەرنامەی سێیەمی کاروباری مین و تەقەمەنییە هێشووییەکان (MACM III) بۆ ساڵانی (٢٠٢٥-٢٠٣٠)، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەنداوە پاڵپشتی دارایی کراوە.